لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لە جۆری پێکدادان بووە، کەسێک گیانیلەدەستدا کە شۆفێری ماتۆڕسکیل بووە.

بەپێی راگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیان، رووداوەکە لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی بوخاری روویداوە و لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پەترۆڵ بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانیلەدەستداوە کە شۆفێری ماتۆڕسکیل بووە و لەدایکبووی 1996 بووە و دانیشتووی قەزای کەلار بووە.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، پاش رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکه بەئاراستەی ناحیەی رزگاری رۆیشتوەتە سەر رێگای سەرەکی و لەشوێنی رووداوەکە نەماوە.

راشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پێشتر

تورکیاش نەوتی هەرێم رەتدەکاتەوە<br>حکومەتی راسپاردەی هەرێمی کوردستان دۆسیەیەکی دیکەی نەوتی دۆڕاند

بابەتی دواتر

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share