لە ساڵی رابردوودا نزیکەی 14 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران هەبووە

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵی رابردووی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە نزیکەی 14 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.

لە ئامارەکەی ئەنجومەنی دادوەریدا هاتووە، لە ساڵی 2022دا، لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان، 55 هەزار و 896 پرۆسەی هاوسەرگیری تۆمارکراون، 13 هەزار و 967 جیابوونەوەی نێوان هاوسەرانیش تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئامارەکە ژمارەی جیابوونەوە لە ساڵی 2022دا بەراورد بە ساڵی 2021  زۆر زیادی کردووە.

لە ساڵی 2021دا، لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان، 11 هەزارو 699 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون، بەڵام لە ساڵی 2022دا ژمارەکە هەڵکشاوە بۆ 13 هەزار و 967 حاڵەتی جیابوونەوە و بەوەش لە ساڵی 2022دا 2 هەزار و 268 حاڵەتی جیابوونەوە زیادیکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارین وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە گفتوگۆكانیان بۆ دابەشكردنی پۆستەكان بگەنە ئەنجام

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی…
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان: بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن شەممە چاودێریی مانگ دەکەین

وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، رایگەیاند، “بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن شەممە چاودێریی مانگ دەکەین”. د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی،…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ ساڵی نوێی کۆچی: ئەم یادە لەکاتێکدا دەکەینەوە هەرێم لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “پێویستە هەموومان بەرپرسیارانە…
Total
0
Share