لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل چۆن مامەڵە بە دۆلارەوە دەكرێت؟

لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل پارەی گومرگ بە دینار لە بازرگانان وەرناگیرێت و دۆلاریان لێوەردەگیرێت، دۆلاریش بە نرخی رۆژە لە كاتێكدا وەك پەرلەمانتارێك دەڵێت، “پێویستە دۆلارەکە بە 1450 دینار بشکێندرێتەوە”.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت، “گومرگ لە دەروازە سنوورییەکان بە دۆلار دیاری دەکرێت، پێویستە دۆلارەکە بە 1450 دینار بشکێندرێتەوە، بەڵام لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل گومرگەکە بە دینار وەرناگیرێت و دۆلاریان لێوەردەگیرێت”.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، چەند بازرگانێک نیگەرانییان پێگەیاندووە لەو مامەڵەیەی گومرگی ئیبراهیم خەلیل و دەڵێت، “ئەمە بارگرانییەکی زۆر دەخاتەسەر خەڵک، چونکە بازرگانیش دواجار ئەو پارە زیادەیە دەخاتەوەسەر کاڵاکە و کڕیار بە گرانتر دەیکڕێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیارانی گوندی تۆپزاوا لە کەرکوک دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لە سەر رێگای کەرکوک-بەغداد، جوتیارانی گوندی تۆپزاوا دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، “بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە”. ئومێد خۆشناو…
Total
0
Share