ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێككەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا تایبەت بە وەڵامەكەی حكومەتی راسپاردەی هەرێم دەڵێت، وەڵامەكە لە وەڵامی حكومەتی نەرویج دەچێت، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە كە دیندار زێباری ناتوانێت دان بە راستییەكاندا بنێت و ئەوە دەڵێت كە بۆی نووسراوە”.
وتیشی، “ساڵێك پێش ئێستا سەرۆكی حكومەتی راسپاردە لە كۆبوونەوەی پەرلەماندا باسی لە ناڕوونی لە داهاتی نەوت كردووە، لەو راپۆرتەدا باس لە كەموكورتییەكانی هەرێمی كوردستان نەكراوە لە كاتێكدا ئەم حكومەتە خۆی حكومەتێكی ناشەفافە”.