فینلاند یاساکانی پەیوەندیکردن بە ناتۆوەی پەسەندکرد

سەرۆکی فینلاند ئەمڕۆ یاساکانی تایبەت بە پەیوەندیکردنی وڵاتەکەی بە هاوپەیمانی ناتۆی لە کۆبوونەوەی حکومەتەکەی پەسەندکرد.

میدیاکانی فینلاند بڵاویانکردەوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە سولی نینیستۆ سەرۆکی فینلاند لە کۆبوونەوەی حکومەتدا ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە پەیوەندیکردنی وڵاتەکەی بە هاوپەیمانی ناتۆ پەسەند کردووە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “ئەوە کۆتا خاڵی پەسەندکردنی سەرجەم بەڵگەنامە پێویستییەکان بووە لەسەر ئاستی ناوخۆ بۆ پەیوەندیکردن بە هاوپەیمانێتییەکەوە.

تا ئێستا لە کۆی 30 ئەندامی ناتۆ لەلایەن 28 ئەندامەوە هاتنەناوەوەی فینلاند بۆ ناو هاوپەیمانی ناتۆ پەسەندکراوە، جگە لە تورکیا و هەنگاریا، کە وا چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوودا ئەوانیش بە داواکەی هیلسنکی رازی ببن.

 

بابەتی پێشتر

بۆیان لە تەمەنی (32) ساڵیدا وازهێنانی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

بنزیمە لە بێدەنگی ڕیاڵ مەدرید توڕەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share