بۆیان لە تەمەنی (32) ساڵیدا وازهێنانی ڕاگەیاند

بۆیان کریکیچ، هێرشبەری ئیسپانیا و پێشووی یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی وازهێنانی لە بواری تۆپی پێ ڕاگەیاند.

بۆیان کە بە ڕەچەڵەک سڕبییە، لە تەمەنی (32) ساڵیدا و دوای ئەزموونکردن لە یانەکانی بەرشلۆنە، ڕۆما، میلان، ئەیاکس، ستۆک سیتی، ماینز، ئالاڤێس، مۆنتریاڵ، ڤیسڵ کۆبی، وازهێنانی یەکجارەکی لە بواری تۆپی پێ ڕاگەیاند.

بۆیان کریکیچ یەکێکبوو لە بەهرەمەندەکانی “لاماسیا”ی بەرشلۆنە، شارەزایان و میدیاکانی ئیسپانیا چاوەڕێیان دەکرد جێگەی لیۆ مێسی بگرێتەوە، یاخود بەلایەنی کەمەوە ببێتە یەکێک لە ئەستێرە بەتواناکانی ئیسپانیا لە ساڵانی داهاتوودا، بەڵام ئەوە ڕووینەدا.

یاریزانە سڕبی – ئیسپانییەکە، بۆ دوایین جار ئەزموونی یاریکردنی لە یانەی ڤیسڵ کۆبی لە خولی ژاپۆن تاقیکردەوە، لەو یانەیە (26) یاری ئەنجامدا، تەنها گۆڵێکی تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئەو ئەفسەرانەی كێشی جەستەیان زۆرە

بابەتی دواتر

فینلاند یاساکانی پەیوەندیکردن بە ناتۆوەی پەسەندکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share