وەزارەتی كارەبا بۆ رەمەزان مژدە دەداتە هاوڵاتییان

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە مانگی رەمەزاندا 18بۆ 19 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدەین.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان دەكەین و ئومێدەوارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە خێر و بەرەكەت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هەر بەم بۆنەیەوە وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، بە پشتبەستن بە بەرهەمهێنانی 4000 مێگاوات كارەبا هەوڵی تەواو دەدەین لەم مانگە پیرۆزەدا بە تێكڕا 18- 19 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان بدەین و 24 كاتژمێر فەرمانبەرانی ئێشكگری كارەبا لەخزمەتی هاوڵاتییاندا دەبن.

بابەتی پێشتر

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی خورما بۆ رەمەزان روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

کوشتارگەی سلێمانی: لە هەفتەیەکدا بەبۆنەی نەورۆزەوە زیاتر لە 600 تۆن گۆشت رەوانەی بازاڕ کراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share