کوشتارگەی سلێمانی: لە هەفتەیەکدا بەبۆنەی نەورۆزەوە زیاتر لە 600 تۆن گۆشت رەوانەی بازاڕ کراون

کوشتارگەی سلێمانی ئاشکرایکردووە کە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە تەنها لە حەوت رۆژی رابردوودا 605 تۆن و 750 کیلۆگرام گۆشتی ئاژەڵی گەورە و بچوک رەوانەی بازاڕ کراون.

کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی حەوت رۆژدا تاوەکو دوێنێ چوارشەممە بڕی 294 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە کە لە رووی تەندروستی و بەهای خۆراکییەوە شیاوبوون بۆ خواردن رەوانەی بازاڕەکانی سلێمانی کراون.

بەپێی داتاکانی کوشتارگەکە، بڕی 211 تۆن و 750 کیلۆگرام گۆشتی ئاژەڵی بچووک کە لەرووی تەندروستییەوە گونجاوبوون رەوانەی بازاڕەکانی سلێمانی کراون.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، بڕی یەک تۆن و 550 کیلۆگرام گۆشتی ئاژەڵ کە شیاو نەبوون بۆ خواردن و بەهای خۆراکییان تێدا نەبووە رەتکراونەتەوە و نەنێردراونەتە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: دوورخستنەوەی بەرپرسانی سنوورەکەمان بەهۆی کەمتەرخەمییان بووە لەکاتی لافاوەکاندا

پارێزگاری هەولێر باس لە هۆکاری دوورخستنەوەی ژمارەیەک لە سەرۆک شارەوانییەکانی سنووری پارێزگاکە دەکات کە “بەهۆی کەمتەرخەمییان بووە بەرامبەر…
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە…
Total
0
Share