لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی خورما بۆ رەمەزان روونكردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی خورما لە مانگی رەمەزاندا روونكردنەوە دەدات و دەڵێت، نرخەكانیان بەو شێوەیە بەرزنەبووەتەوە كە باسدەكرێت و چەند جۆرێكی تایبەتی خورما هەن كە نرخەكانیان تا 20 هەزار دینار دەڕوات.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەكەین و خورما چەند جۆرێكی هەیە نرخەكانیان لە 1500 دینارەوە دەستپێدەكات و چەند جۆرێكی دیكەیان هەیە كە نرخەكەی چوار هەزار دینار و زیاتریشە.

ئاشكراشیكرد، جۆری تایبەتی خورما هەیە كە نرخەكەیان لە 15هەزار تا 20 هەزار دینارە لە بازاڕدا بڕی پێویست خورما هەیە و كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەكەی نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
Total
0
Share