دوای رووداوی نقومبوونی بەلەمی سێ راوچی و خنكانی یەكێكیان، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیركردنی دوو راوچییە رزگاربووەكە رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخانەوە بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان ئاگادارکرایەوە کە بەلەمێك لەناو دەریاچەی دەربەندیخاندا نقوم بووە.
پاش دەرچوونی مەفرەزەیەكیان دەركەوت سێ كەس بەمەبەستی راوی ماسی لەناو دەریاچەکەدا بوون و بەلەمەکەیان نقوم بووە و بەهۆیەوە یەکێک لە راوچیەکان خنکاوە و دووانیان رزگاریان بووە. وەك ئەوەی پۆلیسی دارستان ئاماژەی پێداوە.
دەشڵێت، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە هەردوو راوچیەکە دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر تۆڕەکانیشیاندا.
لە دوای رووداوەكەوە گەڕان و پشكنین بۆ دۆزینەوەی قوربانییەكە بەردەوامە.