لە كۆیە ژنێك بە مردوویی دۆزرایەوە

تەرمی ژنێكی بەساڵاچوو لە ماڵەكەی خۆی لە كۆیە دۆزرایەوە و ئەگەری هەیە بەهۆی رووداوەوە بووبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی بەساڵاچوو بەناوی (گەلاوێژ حەمەئەمین) تەمەن 78 ساڵ لە گەڕەکی جەمعیەی شاری کۆیە، لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان پێدەچێت مردنەكەی بەهۆی رووداوێكەوە بووبێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و تەرمەكەش رەوانەی پزیشکی دادوەریی هەولێر کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.

بابەتی پێشتر

"خۆڵبارین تا سبەی بەیانی بەردەوامدەبێت"

بابەتی دواتر

ئەمشەو لە شارەكان باران و خۆڵ و لە چیاكان بەفر دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share