باندێكی دزیكردن دەستگیركران و پارەی ساختەیان پێبووە

پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند، “بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوه‌ باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکردووه‌، كه‌ كاريان چاودێریكردنی ئەو کەسانە بووه‌ كه‌ سه‌ردانی نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنی دراویان كردووە و دواتر دزییان لێكردوون”.

عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو تۆمەتبارانە جامی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانیان شکاندووه‌ و دزییان لێكردوون و وتی، “تەنها لە یەك هاوڵاتی و لە كاتی وەرگرتنی پارە لە بنكەیەكی راكێشانی پارە بە شێوەی ئەلیكترۆنی، هەشت ملیۆن دیناریان لە هاوڵاتییەكە دزیوە”.

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوای بەدواداچوونه‌كانیان لە رێگەی کامێراكانی چاودێرییەوە، توانیویانه‌ شوێنی تۆمەتبارەكان دیاریبکه‌ن و ده‌ستگیریانبكه‌ن و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

لەبارەی هەمان دۆسیەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەشێك لە تۆمەتبارەكان لە كاتی دەستگیركردنیاندا پارەی ساختەیان پێبووە”.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 33 کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

لە كەركوك و پارێزگاكانی عێراق دەوام كەمكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکردەیەکی هەسەدە تیرۆرکرا

شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی سوەیدا لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزور، سەرکردەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و گیانیلەدەستدا. بەپێی…
Total
0
Share