پۆلیسی دهۆک: لە کێشەی دوو بنەماڵەدا دوو ئۆتۆمبێل بە حەفارە تێکشكێندران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد، لەئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەمەڵەدا لەسەر پارچە زەوییەک کەسێک برینداربووە و بە حەفارە دوو ئۆتۆمبێلی یەکێک لە بنەماڵەکان تێکشکێندراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، لە نزیک کۆمەڵگای خانکێ دوو بنەماڵە لەسەر پارچە زەوییەک کە یەکێک لە بنەماڵەکان ویستوویەتی ئاوەدانی بکاتەوە و بنەماڵەکەی دیکە ڕێگرییان لێکردووە، بەهۆی ئەوەی هەردوولا خۆیان بەخاوەنی زەوییەکە زانیوە کێشە دروستبووە.

ئاماژە بەوەکراوە لەئەنجامدا کەسێک لە کێشەکەدا برینداربووە و بە حەفارە دوو ئۆتۆمبێلی یەکێک لە بنەماڵەکان لەلایەن بنەماڵەکەی دیکەوە زیانیان پێگەیەندراوە.

پۆلیس سەرجەم کەسەکانی ناو کێشەکەی دەستگیرکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی كوردستان قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت قەرزەكە لە 15 ملیۆن تا وەكو 100 ملیۆن دینارە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی كشتوكاڵ یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ بانكێك واژووكردووە كە قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت و بڕەكەی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی: ڕۆژی شەممە خوێندن و تاقیكردنەوەكان و تۆماركردنی ئامادەنەبوون دەستپێدەكاتەوە

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ڕۆژی شەممەی داهاتوو خوێندن و تاقیكردنەوەكان و تۆماركردنی ئامادەنەبوون لە سەرجەم كۆلێژەكان دەستپێدەكەنەوە و…
Total
0
Share