پەرلەمانتارێك لەبارەی فۆڕمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور هۆشداری دەدات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، هەندێك كەس پڕوپاگەندەی دامەزراندن بە پارە لە هێزەكانی پاسەوانی سنوور دەكەن و دەشڵێت، دامەزراندنەكە بە سیستمی ئەلیكترۆنییە و دوای ئەو كەسانە مەكەون.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، دوای کردنەوەی دەرگای پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ دامەزراندن لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور بەتایبەت لە سنووری فەرماندەیی یەک (سلێمانی، هەولێر و دهۆک)، “لێرەوە لەوێ دەبیستین کە هەندێ کەسی نەفس نزم پروپاگەندەی ئەوە دەکەن بە بڕێک پارە خەڵک دادەمەزرێنن”.

وتیشی، “دامەزراندن بە سیستمی ئەلیکترۆنیە و فریوی ئەو کەسانە مەخۆن، کە دەیانەوێ غەدر لە گەنجی بێکار و دانەمەزراو بکەن”.

ئەو پەرلەمانتارە داواشدەكات هەر کەسێك داوای پارەی کرد، بەڵگە و زانیارییەكانیان پێبدەن تا رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكى به‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەرین ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ زیاتر له‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ جۆری (حه‌شیش)ی پێبووه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: حەوت ڕۆژە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارەکەی زەڵم بەردەوامە

بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، حەوت ڕۆژە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارەکەی زەڵم بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share