سێ گەنج کەوتنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە

سێ گەنج کە بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە ناوچەکە کردبوو، کەوتوونەتە ناو دەریاچەی دەربەندیخانەوە و دووانیان رزگاریان بووە و یەکێکیان خنکا.
کەیوان ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەیانیی ئەمڕۆ پەیوەندیمان پێوەکرا، کە شەوی رابردوو سێ گەنج لەسەر دەریاچەی دەربەندیخان ماونەتەوە و کەوتوونەتە دەریاچەکەوە و دووانیان توانیویانە خۆیان رزگار بکەن، بەڵام بەداخەوە ئەوەی دیکەیان خنکاوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەوەی خنکاوە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە، تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە، تیمەکانمان لە گەڕانەکانیان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامن”.
بابەتی پێشتر

کەشناسی: نمەباران دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

بەرنامەی کارەبا بۆ مانگی رەمەزان ئاشکرا کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر دابەزی

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی…
Total
0
Share