کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ نمەباران دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
لە راگەیەندراوی کەشناسیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ بارینى نمەباران لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بە 2 – 3 پلە لە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو .
پێشبینییەکان ئاماژە بەوەشدەکات، کەشی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە 2-4 پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .