لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای كەركوك-بەغداد دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بەغداد-كەركوك لە سنووری دوزخورماتوو روویداوە و بەهۆی رووداوەكەوە دوو لە سەرنشینەكان گیانیان لەدەستدا و دوو سەرنشینی دیكەش برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێك لە بریندارەكان باری تەندروستی ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری كەركوك كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: لە ئێستادا رۆژانە 17 بۆ 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان سیستمی پریپەید…
Total
0
Share