بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی ‌‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكیدا رایدەگەیەنێت، بە توندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بە زووترین كات تۆمەتباران رووبەڕووی دادگا بكەنەوە.

لە پەیامەكەی سەرۆك بافڵدا هاتووە، “‌ئێمەی كورد باوەڕی تەواومان بە ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانە و هەموو توندوتیژی و تاوانێك دەرحەق بە هاونیشتمانیانمان لەژێر هەر ناوێكدا رەتدەكەینەوە”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، “‌پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی قوربانییەكان دەكەین و هاوبەشی ئەم ماتەمە نیشتمانییەین.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی گەرمیان: سێ رووداوی هاتوچۆ لە سنوورەكە روویدا

بابەتی دواتر

چوار ماددە بۆ بەشەخۆراك لە رەمەزاندا زیادكران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share