رووداوێكی هاتوچۆ قوربانی لێكەوتەوە

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەكیی قەزای بەردەڕەش- كەڵەك كەسێك گیانیلەدەستدا و 7 كەسی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنوورەكە گواستییەوە، رووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ- ڤیكترا و پیكابێكدا لەسەر رێگای سەرەكیی قەزای بەردەڕەش- ناحیەی كەڵەك لە نزیك گوندی گردەپان بووە و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و7 كەسی دیكەش برینداربوون.

راشیگەیاند، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و رووداوەكە زیانی ماددیی زۆری لێكەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئەوقاف: پێنجشەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە لە هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

كۆچەر جەمال: لە ماوەی دوو هەفتەدا ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان یەك مەتر و 85 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share