كەركوك.. ئەو كەسانەی لە ئاهەنگی بووك گواستنەوەدا تەقەیانكرد دەستگیركران

دوای تەقەكردنی هەڕەمەكیی چەند كەسێك لە ئاهەنگێكی بووك گواستنەوەدا پۆلیسی كەركوك دەستگیركردنیانی راگەیاند.

پۆلیسی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، سەرجەم ئەو كەسانەیان دەستگیرکرد کە لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا تەقەیان کرد.

ئاهەنگەكە لە گەڕەكی (ئیسرا و مەفقودین) ئەنجامدرا و ڤیدیۆی ساتی تەقەكردنەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەوە.

پۆلیسی كەركوك روونیدەكاتەوە، تۆمەتباران لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت و داواش لە هاوڵاتییان دەكات دووربكەونەوە لە تەقەی هەڕەمەكی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیا نەوتییەكە ناڕازییە.. هەرێم بەنیازە کۆتایی بە كاری کۆمپانیایەکی توركی-بەریتانی بهێنێت

کۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی ڕۆژی 20ی ئاب ڕایگەیاندووە، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە کە کۆتایی بە گرێبەستەکەیان…
Total
0
Share