قەتەر لەبارەی مێسی-یەوە پەیامێکی ئاراستەی ناسڕ خلێفی کردووە

سەرکردایەتی قەتەر پەیامێکی ئاراستەی ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان کردووە، تێیدا داواکراوە گرێبەستی لیۆ مێسی نوێبکرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی فێرناندۆ پۆلۆ-ی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی بە ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ڕاگەیاندووە، سەرکردایەتی قەتەر لەپێش هەمووانەوە تەمیم بن حەمەد ئال سانی شازادەی وڵاتەکە، داوایان لە ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان کردووە نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆ مێسی بکات بە پێشەنگی کارەکانی لە مێرکاتۆی هاوینی 2023.

بەهۆی خواستی شێخانی قەتەرەوە، ناسڕ خلێفی ناچارە لە ماوەی داهاتوودا هەوڵەکانی بۆ قایلکردنی “پوڵگا” و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چڕبکاتەوە.

ڕۆژنامەنووسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بابەتەکە بووەتە کێبڕکێی سیاسیی نێوان وڵاتانی قەتەر و سعوودیە.

قەتەرییەکان پێیانوایە ئەگەر گرێبەستی مێسی نوێ نەکرێتەوە، سعوودییەکان ڕووەو خولی ڕەوشەن پەلکێشی دەکەن، ئەوەش خۆی لە خۆیدا شکستێکی وەرزشی و بازرگانییە.

بابەتی پێشتر

ئاراوخۆ بەهۆی پێکانەوە دووردەکەوێتەوە

بابەتی دواتر

لە راپەڕین 400 کیلۆگرام دۆمەڵان دەستیبەسەردا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share