وەزارەتی پەروەردە کرێی خوێندنی لە قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەکان کەمکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندن لە سەرجەم خوێندنگە و پەیمانگا ناحکومییەکاندا بە ڕێژەی جیاواز.

لە بڕیارێکدا کە واژووی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە هاتووە، “کرێی خوێندنی وەزری یەکەمی ئەمساڵ لە سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییە ناوخۆییەکان (لۆکاڵی)، بەڕێژەی %25 کەمدەکرێتەوە واتە نیوەی تێکڕای کرێی خوێندنی ئەمساڵ”.

لە بڕگەیەکی دیکەی بڕیارەکەدا هاتووە، “کرێی خوێندنی ئەمساڵ لە قوتابخانە و پەیمانگا نێودەوڵەتییەکاندا بەڕێژەی %15 کەمدەکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

بڕیارە شاندەكەی حكومەتی هەرێم بچێتە پەرلەمانی عێراق

بابەتی دواتر

ژیان لەسەر دورگەی بەتریقەكان لەژێر هەڕەشەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share