لە کۆشکی سپی ئەمریکا ئاهەنگی جەژنی نەورۆز دەکرێت

لە کۆشکی سپی، کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئاهەنگێکی تایبەت بە جەژنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت، بەوبۆنەیەوە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی بەهمەن قوبادی دەرهێنەری نێودەوڵەتیی کوردی کردووە بەمەبەستی بەشداریکردنی وەک کەسایەتییەکی کورد.

بەهمەنی قوبادی لەلایەن جۆ بایدن و جیل بایدنی هاوسەرییەوە بانگهێشتکراوە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە کۆشکی سپی.

ئاهەنگەکە سبەینێ سێشەممە 21ی ئازار بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەکرێت ژمارەیەک کەسایەتیی دیار ئامادەی ئاهەنگەکەبن.

ئەمڕۆ و سبەینێ کوردانی جیهان بەبۆنەی رۆژی نەورۆزەوە ئاهەنگ و چالاکی جۆراوجۆر دەگێڕن، نەورۆز یەکەم رۆژی سەری ساڵی کوردییە و نەتەوەی فارسیش بە جەژنی خۆیانی دادەنێن و لەم رۆژەدا ئاهەنگی تایبەت دەگێڕن.

بابەتی پێشتر

کەشوهەوای سبەینێ بۆ گەشت و سەیران گونجاوە؟

بابەتی دواتر

ژمارەیەک هەلی کار لە سلێمانی راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بۆ نووسینگەکانی شۆفێری: لە باخچەکانی ساوایان و قوتابخانەکان نزیکمەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەکاتەوە کە لەکاتی ڕاهێناندا نزیکنەبنەوە لە باخچەکانی ساوایان و خوێندنگەکان…
Total
0
Share