(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد دوایین بلیتی نیوەی کۆتایی (FA CUP)ی بڕی

ئەمشەو یەکشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەی جامی یەکێتی یانە ئینگلزییەکان (FA CUP) ئەنجامدرا، یانەی مانچستەر یونایتد بردنەوەی بەرامبەر فولهام تۆمارکرد.

مانچستەر یونایتد لە یاریگای “ئۆڵدترافۆرد” یاریی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلزییەکانی بەرامبەر یانەی فولهام ئەنجامدا.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئێریک تین هاگ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێذ دێڤڵز” لە خولەکەکانی 75، 77، 90 لەلایەن برونۆ فێرناندێز (دوو گۆڵ)، مارسێل ساپیتزەرەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی فولهام لە خولەکی 50 لەلایەن ئەلیکساندەر میترۆڤیچەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر یونایتد هاوشانی یانەکانی برایتۆن و شیفێڵد یونایتد سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی “فا کەپ” مسۆگەرکرد.

قۆناغی نیوەی کۆتایی بەم جۆرە دەبێت:

مانچستەر سیتی – شیفێڵد یونایتد

برایتۆن – مانچستەر یونایتد

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پاریس لە یاریگای خۆیدا بە ستاد ڕینس دۆڕا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن بە لیڤەرکوزن دۆڕا و لووتکەی "بوندس لیگا"ی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share