“فیفا” لۆگۆی مۆندیالی 2026ی بڵاوکردەوە و ڕەخنەباران کرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بەفەرمی لۆگۆی مۆندیالی 2026ی ئاشکراکرد، هەوادارانیش بە توندی ڕەخنەیان ئاراستەی دیزاینی لۆگۆکە کرد.

لۆگۆی دیزاینکراوی مۆندیالی 2026 گوزارشتە لە جامی جیهانی و لە پشتەوە باکگراوندی (26) نەخشێنراوە.

لەو بارەیەوە جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی (فیفا) دەڵێت، “مۆندیالی 2026 هەموو جیهان نزیکدەکاتەوە، هەمووان ئاشتدەکاتەوە.”

لە بەرامبەردا هەوادارانی مۆندیال لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەی توندیان لە دیزاینی لۆگۆکە گرتووە، پێیانوایە ئاماژەیەکی سادەیە و هیچ هونەرێکی تێدا نییە.

هەواداراێک لە “تویتەر” نووسیویەتی، “لەوە دەچێت لۆگۆی کۆمپانیا، یان کەسێک بێت و ئەمان بردبێتیان.”

یەکێکی دیکە نووسیویەتی، “لۆگۆکە هیچ مانایەکی نییە و تەنها ئەوەندە دیارە 2026 سازدەکرێت و ئەوەش هەمووان دەیزانین، مۆرکی وڵاتانی ڕێکخەر و جێگەی بۆنە وەرزشییەکەی پێنەدراوە.”

بڕیارە مۆندیالی 2026 بە هاوبەشی لەنێوان ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک سازبکرێت، کە بۆ یەکەمینجارە بۆنەیەکی ئەوەندە گەورە لە سێ وڵات سازدەکرێت و تێیدا ژمارەی هەڵبژاردە بەشدارەکان بۆ 48 زیاد دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەو کەسانە دەستگیرکران کە برنجی بایەعییان دەکردە کیسەی برنجی تایلاندی و بە گران دەیانفرۆشت

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share