(ڤیدیۆ) پاریس لە یاریگای خۆیدا بە ستاد ڕینس دۆڕا

لە چێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی (28)ی خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌رامبه‌ر ستاد ڕینس دۆڕاندنی تۆمارکرد.

یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای‌ “پارک دی پرینس” یاریی هه‌فته‌ی (25)ی خولی فەرەنسای به‌رامبه‌ر یانه‌ی یانه‌ی ستاد ڕینس ئه‌نجامدا.

یارییەکە به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ستاد ڕینس کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی ستاد ڕینس له‌ خوله‌کەکانی 45، 48 له‌لایه‌ن کارۆل توکۆ ئیکامپی، ئاڕنۆڵد کالیمۆندۆ-وە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، پاریس به‌ (66) خاڵ و جیاوازی (10) خاڵ بەرامبەر یانەی مارسیلیا له ‌لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا بەردەوامبوو، لە بەرامبەردا ستاد ڕینس بە (50) خاڵەوە چووە پلەی پێنجەم.

بابەتی پێشتر

قائیمقام روونكردنەوە لەبارەی نرخی كەپرەكانی دوكان لە نەورۆزدا دەدات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد دوایین بلیتی نیوەی کۆتایی (FA CUP)ی بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دی لێخت جێگەی ڕودیگێر دەگرێتەوە؟

ماتیس دی لێخت، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی یوڤانتۆس دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە و سەرچاوەکان ئاماژە بە هەوڵەکانی چێڵسی دەکەن.…
Total
0
Share