پاریس گرێبەستی سێ یاریزان نوێدەکاتەوە

یانەى پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە گرێبەستی سێ یاریزان پێکەوە درێژ بکاتەوە

ڕاگەیاندنەکانی فەڕەنسا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئیدارەى پاریس گەیشتۆتە ئەنجامی کۆتایی نوێکردنەوەى بۆندی هەریەک لە یاریزانان مارکینیۆس و ڕامۆس و مێسی.

گفتوگۆکان لەگەڵ ئەو سێ یاریزانە گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و هەرسێکیان ڕازین بەردەوام بن.

بڕیارە لە دوو هەفتەى داهاتوودا و پێش دەستپێکردنەوەى چامپیۆنز لیگ ، گرێبەستی هەرسێ یاریزانەکە درێژ بکرێتەوە.

لە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگدا یانەى پاریس سانجێرمان ڕووبەڕووی یانەى بایرن میونشنی ئەڵمانی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌. به‌پێی…
Total
0
Share