لیژنەی دارایی: خواستی پەرلەمانی لەسەر هەمواری یاسای خانەنشینی هەیە

پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، زیادكردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینبوون خواستی زۆرێك لە فەرمانبەرانە و پاڵپشتیی پەرلەمانیشی هەیە.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەمواری تەمەنی یاسایی خانەنشینبوون لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ، وەك ئەوەی پێشتر كاری پێدەكرا بەر لە هەمواری یاسای خانەنشینیی كارپێكراوی ئێستا، خواستی ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەرانە و شایستەیەكی سروشتییە.

وتیشی، “ئێمەش پێمانوایە فەرمانبەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا دەتوانێت زیاتر ببەخشێت و، هاوسۆزییەكیش لەنێو ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بابەتەكە و خواست لەسەر هەمواری یاساكە هەیە”.

بەر لەوە پێویستە رای حكومەت وەربگیرێت تایبەت بە تێچووە داراییەكەی، لەكاتێكدا ئەگەر یاساكە هەمواربكرێت و تەمەنی یاسایی خانەنشینبوون بگەڕێندرێتەوە بۆ 63 ساڵ، بابەتەكە پێویستی بەوە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت بكرێت، كازمی وای وت.

باسی لەوەشكرد، بابەتەكە تەنها لە دەستی ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە، بەڵكو حكومەتیش مافی هەیە تانە لەو یاسایانە بدات كە ئەرك و تێچووی داراییان هەیە، ئێمە پێشنیارەكەمان پێشكەشكردووە و لەگەڵ پەسەندكردنیداین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری

سەنتەری میترۆ، ڕایگەیاند، سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان،…
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى بە تۆمەتى کوشتنى بەرازێک چوار هاوڵاتى دەستگیرکران

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، چوار كه‌سیان ‏ده‌ستگیركردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ى به‌رازێكیان كوشتووه‌. ‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
زیاتر ببینە

سەرۆکى تیمى توێژینەوە هۆکارى داتەپینی پێدەشتی چیاکانی زاگرۆس لە کوردستان رووندەکاتەوە

زنجیرە چیاکانى زاگرۆس دووچارى رووداوێکى سروشتى بووەتەوە و رۆدەچێتە ناو زەوییەوە، سەرۆکى تیمى توێژینەوەیەک وردەکارییەکەى رووندەکاتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share