وردەکاریی فرۆشتنی نەوتی عێراق بە پارەی پێشوەخت

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتن لە نێوان عێراق و چین واژووکراوە بۆ فرۆشتنی 48 ملیۆن بەرمیل نەوت بە چین بە پارەی پێشەکی و ئامانجیش لێی پاڵپشتیکردنی بودجەی فیدراڵیە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمیی عێراقی ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی ڕایگەیاند، “ئەو ڕێککەوتنەی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکانی چین واژوویان کردووە تێیدا هاتووە، بەهای فرۆشتنی ئەو 48 ملیۆن بەرمیل نەوتە دەدرێتە وەزارەتی دارایی عێراق  لەماوەی شەش مانگ بەر لە فرۆشتنی نەوتەکە”

ئەو ڕاوێژکارەی کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە عێراق کۆمپانیا مانگانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ ماوەی 12 مانگ بە چین دەفرۆشێت”.

مەزهەر محەممەد ساڵح وتوییەتی، “ئەو نرخەی کە نەوتەکەی پێدەفرۆشرێت لەدوای مانگێک لە واژووکردنی ڕێککەوتنەکە دیاریدەکرێت، تێکڕای نرخی ناوەندیی نەوت وەردەگیرێت لەو مانگەدا، وەک پێوانەیەک بۆ کڕینی ئەو بڕە نەوتە و پارەکەش لەماوەی شەش مانگ بەرلە فرۆشتنی نەوتەکەدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیران باسیلەوەشکردووە، دوای دیارییکردنی نرخی ناوەندی نەوت پارەی کۆی نەوتەکە  لەو مانگەدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت و دواتر دەستدەکرێن بەناردنی نەوت بە لایەنی کڕیار.

ئەو بەرپرسە عێراقییە دەڵێت، “ئەم ڕێککەوتنە جۆرێکە لە قەرز کردن لەبەرامبەر نەوتدا، پێیدەوترێت هەناردەکردنی نەوت بە پارەی پێشەکی، بۆ پاڵپشتی کردنی بودجەی گشتی”.

وتیشی، “وەزارەتی نەوت بەدواداچوونی بۆ سەرجەم ئەو زیادکردنانە کردووە کە خراوەتە بەردەم بەشداربووەکان بۆ گرێبەستی فرۆشتنی نەوت بە پارەی پێشەکی”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “قەرزەکە لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدایە کە پەرلەمانی عێراق لە مانگی ڕابردوودا پەسەندی کرد و ڕێگەیدا بە دەسەڵاتی جێبەجێکار قەرزی دەرەکی بکات بۆ پاڵپشتی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیجییە گرنگەکانی وەبەرهێنان”.

 

 

بابەتی پێشتر

هۆندا نزیكەی 2 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكانی جیهان دەكشێنێتەوە

بابەتی دواتر

دۆلار جارێکی دیکە بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share