هۆندا نزیكەی 2 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكانی جیهان دەكشێنێتەوە

كۆمپانیای هۆندای یابانی ئاشكرایكرد، نزیكەی 2 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكانی جیهان بە چوار قۆناغ دەكشێنێتەوە، بەشێكیان بەهۆی ئەو سكاڵایانەوەن كە بەهۆی سوتانی ئۆتۆمبێلەكانەوە تۆمار كراون.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی كانونی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، كۆمپانیای هۆندای یابانی بەهۆی هەندێك كێشەوە كە بەشێكیان بۆ گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەكان دەگەڕێندرێنەوە، بە چوار قۆناغ یەك ملیۆن و 790 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكانی جیهان دەكشێنێتەوە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، لەو ژمارەیە یەك ملیۆن و 400 هەزاریان دەكەونە ئەمریكاوە.

كۆمپاینای هۆندا ڕایگەیاندووە، لەنێو ئەو ژمارە ئۆتۆمبێلەی ئەمریكا لە قۆناغی یەكەمدا، 268 هەزار ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2002 بۆ 2006 لە جۆری  CR-V لە ئەمریكا دەكشێنێتەوە.

سەبارەت بە هۆكاری ئەو هەنگاوەی ئەوەی خستوەتەڕوو، دەیانەوێت كلیلی سەرەكیی “جامی كارەبایی” سەرجەمیان بگۆڕن، چونكە 16 حاڵەتی گڕگرتنی ئەو جۆرە لە ئۆتۆمبێل بۆ ئەو بەشەی گەڕاوەتەوە.

هەروەها 735 هەزار ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2018 تا 2020 لە جۆری Accord و Accord Hybrid لە ئەمریكا دەكشێنێتەوە.

هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، دەیەوێت نوێگەری لە بەرنامەی یەكەی كۆنترۆڵی لاشەی ئۆتۆمبێلەكە بكات، چونكە كێشەیەك لەو بەرنامەدا هەیە كە گرفتی ئەلیكترۆنی بۆ ئۆتۆمبێلەكە دروست دەكات.

هۆندا ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە قۆناغێكی دیكەدا 430 هەزار ئۆتۆمبێلی دیكە لە 22 ویلایەتی ئەمریكا و ناوچەی كۆلۆمبیا دەكشێنێتەوە، پەیوەست بە كێشەی هەردوو كۆمەڵەی تایەی پێشەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە.

جۆر و مۆدێلی ئەو ئۆتۆمبێلانەش هەریەك لەمانە دەبن، 2012 Honda Civic Hybrid ، 2007-2014 Honda Fit ، 2013-2015 Acura ILX.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

وردەکاریی فرۆشتنی نەوتی عێراق بە پارەی پێشوەخت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە چونکە بە نایاسایی نەوتەکەیان دەفرۆشن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە…
Total
0
Share