رێککەوتنی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی زیانەکانی کەمئاوی؟

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایدەگەیەنێت، رێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا لەبارەی دۆسیەی ئاو، مێژوویی بووە.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاشکرایکرد، رێککەوتنی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی زیانەکانی کەمئاوی و رێکخستنەوە سەرچاوەکان و بەشەئاوی عێراق، هەروەها گەرەنتیمان لە تورکیاوە وەرگرتووە کە پشکێکی شیاوی ئاومان پێبدرێت.

باسی لەوەشکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا، لە رێگەی شەش پلانی ستراتیجییەوە هەوڵی نەهێشتنی کەمئاوی دەدەین، سیانیان بریتین لە بەنداوی بچووک، ئەوانی دیکەش رێگە و شێوازی مۆدێرنن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی، لە رووی مامەڵەکردن لەگەڵ خاک و یارمەتیدانی جوتیاران بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گرفتی کەمئاوی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share