سودانی: هەوڵی زۆر دەدەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیی لە ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا کرد.

سودانی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، “حکومەت بەپەرۆشە بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاریی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان لە کەرتە جیاجیاکاندا. جگە لە هاریکاری لە کەرتی وزە، حکومەت کار بۆ هەمەچەشنکردنی لایەنەکانی دیکەش دەکات، لەوانەش زیادکردنی پێدانی کارەبا لە رێگەی هاریکاریی هاوبەشەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، جەختیشدەکەنەوە لەسەر بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە کەرتی ئاو، بۆ دڵنیابوون لە هاوردەکردنی ئاوی بەردەوام بۆ عێراق.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی وت، “حکومەت هەوڵی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان. دانوستاندنەکان بەردەوامن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێم هەیە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکیی پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن”.

لای خۆیەوە، ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار ویستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریی زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی، لەوانەش پرۆژەی پاڵاوگە و پترۆکیمیایی، هەروەها گرنگیی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: ئەو هاوڵاتییەی تەرمەكەی دۆزرایەوە نەخۆشیی لەهۆشچوونی هەبووە و قوربانیی لافاو نییە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو هاوڵاتییەی ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە، نەخۆشیی لەهۆشچوونی هەبووە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە و…
Total
0
Share