نرخی زێر دابەزی

بەهۆی گۆڕانكارییە جیۆ پۆلەتیكییەكان و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە لە رۆژانی رابردوودا؛ نرخی زێڕ ناجێگیرییەكی زۆری بەخۆیەوە بینی و بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ جارێكی دیكه‌ دابەزی.

بە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە؛ ئەمڕۆ هه‌ینی، نرخی زێڕ جارێكی دیكە دابەزینی بەخۆیەوەبینی و نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ بە سێ هەزار و 298 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بەرانبەرە بە 654 هەزار دینار و عەیار 18 بەرانبەر بە 560 هەزار، عەیار 22 بە 685 هەزار و زێڕی عەیار 24یش بە 748 هەزار دیناره‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: زیادبوونی نرخی ئالیک هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داخرانی گەرووی هورمز پەیوەندیدار نییە بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک، بەرزبوونەوەی…
Total
0
Share