لیستی گەورە وڵاتانی هەناردەكار ئاشكراكرا

لیستی گەورە وڵاتانی هەناردەكار لە جیهاندا ئاشكراكرا و بەپێی ئامارەكە شانشینی عەرەبیی سعودیە شەش پلە سەركەوتووە.

بەپێی ئامارەكانی دەستەی ئاماری نیشتمانی چین بە (3.6 تریلیۆن دۆلار)، ویلایەتە یەكگرتووەكان (2.1 تریلیۆن دۆلار)، ئەڵمانیا (1.7 تریلیۆن دۆلار) وەك سێ گەورە هەناردەكاران لە ساڵی رابردوودا تۆماركراون.

هۆڵەندا، كە بەرهەمەكانی بە بەهای 760.6 ملیار دۆلار رەوانەی بازاڕەكانی جیهان كردووە، لە پێگەی پێنجەمەوە بەرزبووەوە بۆ چوارەم، بەوەش جێی ژاپۆنی گرتەوە، كە ئەمیان كۆی هەناردەی لەو ساڵەدا 747.6 ملیار دۆلار بووە.

كۆریای باشوور لە پێگەی شەشەمدا ماوەتەوە بە هەناردە بە بڕی 683.6 ملیار دۆلار، ئیتاڵیا (657.2 ملیار)، فەرەنسا (626.7) و كەنەدا (599 ملیار) خاڵێك هاتنە پێشەوە و ریزبەندی حەوتەم و هەشتەم و نۆیەمیان گرت، بەهۆی دابەزینی هۆنگ كۆنگ لە ریزبەندی حەوتەمەوە بۆ ریزبەندی یازدەیەم.

سعودیەش شەش پلە بەرزبووەوە و گەیشتە ریزبەندی نۆزدەیەم، نەرویج پێنج پلە بەرزبووەوە و گەیشتە 28 لە جیاتی 33، لە بەرامبەردا سویسرا دابەزی بۆ ریزبەندی 21ی گەورە هەناردەكاران لە جیهاندا، هەروەك ئیرلەندا بۆ ریزبەندیی 31 دابەزی.

بابەتی پێشتر

بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەو وڵاتەیە

بابەتی دواتر

ئەو کەسەی دایک و باوکی کوشت و خوشکەکەی بریندارکرد دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share