فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت، 85%ـی شۆفێران لەكاتی لێخوڕیندا مۆبایل بەكاردەهێنن و هۆشداریش بە شۆفێران دەدرێت لەكاتی شۆفێریدا كە پشتێنی سەلامەتی نەبەستن و مۆبایل بەكاربهێنن.
بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، 85%ـی شۆفێران لە كاتی لێخوڕیندا مۆبایل بەكاردەهێنن و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش دەڵێت، لەكاتی شۆفێریدا، شۆفێران پشتێنی سەلامەتی ببەستن و مۆبایل بەكارمەهێنن تا دووچاری سزای دارایی مەبن.