بافڵ تاڵەبانی بۆ گۆڕان: خەڵك چاوەڕێمانە پێكەوە بۆ بەرژەوەندیی گشتی ھەنگاوی کوردستانیانە بنێین

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی پیرۆزبایی یادی دامەزراندن لە بزوتنەوەی گۆڕان دەكات، دەڵێت، خەڵك چاوەڕوانیی ئەوەی لە هەردوولا هەیە لە پڕۆژەیەکدا و بۆ بەرژەوەندیی گشتی ھەنگاوی گەورە و کوردستانیانە بنێن.

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوپاتیشیدەكاتەوە، هەلومەرجەكە كردوویەتیە پێویستی كە “هەموومان هێز و تواناكانمان لەپێناو زاڵبوون بەسەر تەحەددییەكان یەكبخەین و یەكڕیز و یەكدەنگ بین بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانمان”.

دەقی پیرۆزباییەكەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان :

بەڕێزان رێکخەری گشتی، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی ١٢ھەمین ساڵیادی راگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین.

لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە ھەلومەرجێکی سەختی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە هەموومان هێز و تواناكانمان لەپێناو زاڵبوون بەسەر تەحەددییەكان یەكبخەین و یەكڕیز و یەكدەنگ بین بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانمان.

لەم بۆنەیەدا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکانمان دەكەینەوە بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و بەدیھێنانی خواستەکانی کۆمەڵانی خەڵک و سەرخستنی پڕۆژەی راستەقینەی چاکسازی کە وەڵامدەرەوەی پێویستی و خواستەکانی ھەموو لایەک بێت.

ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی زیاتر لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن تاوەکو پێکەوە لە پڕۆژەیەکی سیاسی و نیشتمانیدا لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ھەنگاوی گەورە و کوردستانیانە بنێن. کوردستانێکی ئارام بونیاد بنێن و قەوارەی هەرێم بەهێزتر بكەن كە بۆ ئەوەش پشتیوانی و کۆدەنگی سەرجەم هێز و لایەنەکان گرنگە.

بافڵ تاڵەبانی

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کاتی دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارێک رووبەڕووی پۆلیسی هەڵەبجە دەبێتەوە

پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەمان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، بە چەکی کڵاشنکۆف رووبەڕوومان بووەوە و دواتر دەستگیرمانکرد”. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share