وەزیرێكی پێشووتری حكومەتی هەرێم كۆچی دواییكرد

وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆچی دواییكرد.

حەیدەر شێخ عەلی، وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.

حەیدەر شێخ عەلی غوڵام ناسراو بە حەیدەر فەیلی لە ساڵی 1947 لە بەغداد لەدایكبووە، قۆناغی ئامادەیی و پەیمانگای زانستیی پیشەسازی هەر لە بەغداد تەواو کردووه.

حەیدەر فەیلی لە کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمدا لە ساڵی 2006 بۆ 2009 وەزیر بووە و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشووی حزبی شیوعی كوردستان بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
Total
0
Share