ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت،زیاتر لە 64 ترلیۆن دینار كورتهێنان لە بودجەدا هەیە و چاوەڕواندەكرێت لە مانگی رەمەزاندا پڕۆژەكە ئامادەبكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕی 64 ترلیۆن و 469 ملیار دینار كورتهێنان لە بودجەدا هەیــە.
راشیگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاساكە دەكرێت و لە ماوەی مانگی رەمەزاندا ئامادەدەكرێت بۆ دەنگدان كە كۆی داهاتی عێراق لە بودجەدا بە 134 ترلیۆن و 552 ملیار دینار دیاریكراوە.
وتیشی، 117 ترلیۆن لە داهاتی نەوتـە و 17 ترلیۆن لە داهاتی نانەوتییە و كۆی گشتیی خەرجییەكانی بودجە 199 ترلیۆن دینارە كە 49 ترلیۆنیان بۆ وەبەرهێنانی پڕۆژەكانە.