جگە لە ئالابا.. تیمی ڕیاڵ بۆ کلاسیکۆ ئامادەیە

تیمی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوایین ڕاهێنانی بۆ کلاسیکۆی “کامپ نو” ئەنجامدا، کەریم بنزیمە بەشداری لە ئامادەکارییەکاندا کردووە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە دوایین ڕاهێنانی تاقیکاری بۆ کلاسیکۆ، سەرجەم یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەشدارییانکردووە، جگە لە دەیڤید ئالابا، کە لە قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانەوە دووچاری پێکان بووە.

کەریم بنزیمە یەکێکبووە لەو یاریزانانەی لە پێکان گەڕاوەتەوە و ڕاهێنانی کردووە، دواجاریش بەرامبەر لیڤەرپوڵ دووچاری پێکانێکی سووک بووە، بەڵام پێکانەکەی هێندە قورس نەبووە ڕێگری لە بەشداریکردنی بکات بۆ یاریی کلاسیکۆ.

بڕیارە سبەیشەو کاتژمێر (11:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای “کامپ نو” ڕووبەڕووی بەرشلۆنە ببێتەوە، لە کاتێکدا جیاوازی نێوان دوو جەمسەرەکە لە ڕیزبەندیی یانەکاندا نۆ خاڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) زڵاتانی گۆڵکار ناپۆلی کوتا به‌زه‌ویدا و میلانی گه‌ڕانده‌وه‌ لوتکه‌ی کالچیۆ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.…
Total
0
Share