(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ گۆڵێکی “لیڤاگۆڵ” له‌ مایۆرکای برده‌وه‌

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد‌.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مایۆرکا له‌ یاریگای “ئیبێرۆ ستار” میوانداریی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی‌ “بلاوگرانا” له‌ خوله‌کی 20 له‌لایه‌ن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی-یه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 19 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا”، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڕیاڵ مایۆرکا به‌ هه‌شت خاڵه‌وه‌له‌‌ پله‌ی ده‌یه‌مدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ بردنه‌وه‌ له‌ ڤالێنسیا ناوازه‌ ده‌رکه‌وت و هانده‌رانی ئاشتکرده‌وه‌

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی به‌هێز و گرنگی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share