پێکان یان توڕە بوون؟ باوکی مێسی وەڵام دەداتەوە

بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش و بێ پرسی ئیدارە، مێسی بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەى پاریس سانجێرمانی نەکرد و کەسیش هۆکارەکەى بڵاونەکردۆتەوە.

هەندێ لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن مێسی کێشەى لەگەڵ گالیتێی ڕاهێنەر بۆ دروستبووە و ڕەخنەى لە پلانەکانی هەیە.

ئەو ڕەخنانەش پێش یارییەکەى بایرن میونشن گرتویەتی و پێیوابووە پلانەکە لەبەرژەوەندی تیپەکە نییە.

هەندێکیش دەڵێن مێسی هەستی بەئازار کردووە لە ماسولکەکانیدا بۆیە نەچووەتە ڕاهێنانەکانەوە.

باوکی مێسی دواى بڵاوبونەوەى چەند هەواڵێک لەسەر کوڕەکەى، ناچار هاتە دەنگ.

باوکی مێسی بە ستۆرییەکی ئینیستگرام سێ هەواڵی بەدرۆ خستۆتەوە و نوسیویەتی ڕاست نین.

یەکەم: ڕاست نییە کە کوڕەکەم کێشەى لەگەڵ گالیتێ هەیە

دووەم: ڕاست نییە کە چووەتە یانەى هیلالەوە

سێیەم: ڕاست نییە کە ئیدارەى پاریس داواکارییەکانی مێسی جێبەجێ ناکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ به‌ 45 خوله‌ک کۆتایی به‌ بارسا هێنا

یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ…
Total
0
Share