زانیۆلۆ لە مۆرینیۆ و ڕۆما یاخی بووە

ئەستێرەی لاوی ئیتاڵیا و یانەی ڕۆما، نیکۆلۆ زانیۆلۆ داوای لە جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕۆما کردووە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی سپیزیا بانگهێشتی نەکات.

بەپێی زانیارییەکانی “کالچیۆ مێرکاتۆ”، یانەکانی وێستهام و تۆتنهام گرنگییان بە زانیۆلۆ داوە، لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی دەستیان بە دانوستاندن کردووە، ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروون و سەرنجدانی یاریزانەکە دروست کردووە، بۆیە داوای لە مۆرینیۆ و ستافی هونەریی ڕۆما کردووە بۆ یاریی سپیزیا بانگهێشتی نەکەن، کە بڕیارە سبەینێ ئەنجامبدرێت.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئیدارەی ڕۆما و ستافی هونەری بەم بڕیارەی یاریزانە لاوەکە شۆک بوون، چونکە هیچ کێشەیەکی نەبووە و تەنانەت گرێبەستەکەی وێستهام-یان ڕەتکردووەتەوە.

هەموو گومانەکان بەو ئاراستەیەن، یانەی تۆتنهام بە سەرکردایەتی ئەنتۆنیۆ کۆنتی سەرکەوتووبێت لە قایلکردنی زانیۆلۆ و لە هەفتەی داهاتووەوە پەیوەندی بە “پریمەرلیگ”ەوە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی و لشبۆنه‌ له‌ کله‌پ بروج و بێشکتاش-یان برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، مانچسته‌ر سیتی و سپۆرتینگ لشبۆنه‌ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی…
Total
0
Share