گەشتە ئاسمانییەكان لە فەرەنسا رادەگیرێن

فڕۆكەوانیی مەدەنیی فەرەنسا داوا لە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی دەكات گەشتە ئاسمانییەكان بە رێژەی 20% تا 30% لە چەند شارێك كەمبكەنەوە بەهۆی مانگرتنی چاودێرانی جوڵەی ئاسمانی.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی فڕۆكەوانیی مەدەنی لە فەرەنسا لە داواكارییەكەیدا دەڵێت، گەشتەكانی رۆژی دووشەممە لەنێوان پاریس-ئورلی بە رێژەی 30% و گەشتەكانی مەرسیلیا-پرۆفانس بە رێژەی 20% كەمبكەنەوە.

ئاماژەشیداوە، سەرەڕای ئەم رێوشوێنە، ئەگەری هەیە تێكچوون و دواكەوتن لە گەشتەكاندا رووبدات.

روو لە گەشتیارانیش داوایكردووە، ئەگەر دەتوانن گەشتەكانیان دوابخەن و ئاگاداری كۆمپانیا گەشتیارییەكانیان بكەنەوە بۆ زانینی دوایین دۆخی تایبەت بە گەشتی ئاسمانی.

مانگرتن تەنها ئەو كەرتەی نەگرتووەتەوە، بەڵكو كرێكارانی ژینگەپارێزیش وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر هەمواری یاسای خانەنشین كە تیایدا تەمەنی یاسایی خانەنشینبوونی لە كەرتەكەدا لە 57ەوە بۆ 59 ساڵ بەرزكردووەتەوە، ماوەی 12 رۆژە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

فرۆشتن تا 2000 دۆلار بە گەشتیاران لە سبەینێ-وە دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

كۆنسێرت و پڕۆگرامی منداڵان<br> دووەم رۆژی فێستیڤاڵی نەورۆز بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share