فرۆشتن تا 2000 دۆلار بە گەشتیاران لە سبەینێ-وە دەستپێدەكات

دوای رێوشوێنە نوێیەكانی بانكی ناوەندی، پشكی فرۆشتن بە گەشتیار تا دوو هەزار دۆلار لە سبەینێوە لەلایەن بانكەكانەوە دەستپێدەكات.

بانكی رافیدەین بڵاویكردەوە، بانكەكەیان لە سبەینێوە دەستدەكات بە فرۆشتنی دۆلار بە بڕی دوو هەزار دۆلار، بەپێی رێنماییەمانی بانكی ناوەندیی عێراقی.

بانكەكە ئەو لقانەشی لەناو بەغداد ئاشكراكردووە كە فرۆشتنەكەی لێ ئەنجامدەدرێت.

هەفتەی رابردوو بانكی ناوەندی چەند رێوشوێنێكی نوێی سەبارەت ئاڵوگۆڕی دۆلار راگەیاند و تیایدا پشكی فرۆشتن بە گەشتیارانی لە حەوت هەزار دۆلارەوە بۆ دوو هەزار دۆلار كەمكردەوە.

بابەتی پێشتر

بڕیاری دەستگیرکردنی پوتین دەرکرا.. جیهان پێشوازی لێدەکات و مۆسکۆ رەتیدەکاتەوە

بابەتی دواتر

گەشتە ئاسمانییەكان لە فەرەنسا رادەگیرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share