ئەوەی لە وێنەكاندا دەبینرێت، پیاوێكی دانیشتووی ناحیەی گوڵاڵەیە كە هاوژینەكەی تۆمەتبارە بە ژەهرخواردكردنی.
بەپێی میدیای عێراقی، ژن و پیاوەكە خەڵكی پارێزگای بەسڕەن و نیشتەجێی ناحیەی گوڵاڵە بوون، هاوژینەكەی ژەهری كردووەتە خواردەمەنییەوە و ژەهرخواردی كردووە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە جگە لە ژەهرخواردكردن، ژنەكە هاوسەرەكەی ئەشكەنجەداوە و بەو هۆیەوە پیاوەكە كە پیشەی كرێكار بووە گیانیلەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەو رووداوە، ژنەكە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە و “دانی بە تاوانەكەیدا ناوە”.