لە هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبیلێک کرا کوژراو و بریندار هەیە

کەمێک پێش ئێستا لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان سەنترا کرا و دوو کەس کوژراون و کەسێکی دیکە بە سەختی بریندارە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، “کاتژمێر 11:00 ی ئەمشەو لەسەر شەقامی 60 مەتری لە هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان سەنترا کراوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و کەسێکی دیکە بە سەختی بریندار بووە “.

پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕوداوەکە دەڵێت، “دوای ئەوەی ئەمشەو لە شەقامی 60 مەتری دوو تۆمەتبار، كە بران، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەستڕێژی گوللـە لە خوشكەكەیان و زاواكەیان و كەسێكی تر دەكەن، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداو و دەركەوت كە لە ئەنجامی تەقەكان دوو پیاو بە ناوەكانی (ا. ت. ح) و (ك. ق. ع) گیانیان لە دەست داوە و ئافرەتێكیش بە ناوی (ج. ح. م) زامدار بووە”.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە ئێستادا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شوێنی رووداوەكەن بە مەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی زیاتر و لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بڵاو دەكەینەوە”.

ڕوداوەکەی ئەمشەو لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو لە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر، بەهۆی کێشەی نێوان دوو دراوسێوە، کەسێک کوژرا و شەشی دیکە برینداربوون.

ڕوداوەکەی دوێنێ کاتژمێر 8:30 ڕویدا، لەسەر وەستان لەناو کۆڵاندا، کێشە لەنێوان دوو دراوسێی ناحیەی قوشتەپەدا دروست بوو و هەردوولا تەقەیان لەیەککرد و، لە ئەنجامدا گەنجێک بەناوی کۆسرەت زرار کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار ڕەشید: داوامان لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد سێ یەکەمەکان لە بودجەی ساڵی 2027 جێگیربکرێن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بە واژووی 88 پەرلەمانتار، پێنج داواکاریی گرنگ لە نووسراوێکدا ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share