موسەنا ئەمین: کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەرکراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق چارەسەربوون، لەوانە کێشەی مووچەی فەرمانبەران”.

موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە رێگای دادگای فیدراڵییەوە چارەسەرکراون و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا ئاڵۆز نین و ئاسایین.

وتیشی، “ئەو کێشانەی تایبەت بە پرسی مووچە بوونیان هەبوو، لە ئێستادا چارەسەربوون و ئەو کێشانەی دەربارەی وەرگرتنی داهاتی ناوخۆ و سەرە مووچە لە کۆتایی مانگدا دروستدەبن کێشەی سیاسیی نین و کێشەی هونەرین”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی باشی لەگەل هەرێمی کوردستاندا هەیە و دەیەوێت پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ هەرێم بەردەوامبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی هەرێم: نابێت سیستمی پریپەید بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان دروستبكات

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆتاییهات و بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەكەدا جەختكراوەتەوە، بە شێوەیەكی دادپەروەرانە كارەبا…
Total
0
Share