بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەم وەرزەدا بەشێكی بەرهەمی نێو خانووە پلاستیكییەكان پێدەگات و بەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكانیان دەبێت.
شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، لەم وەرزەدا بەشێكی بەرهەمی خانووە پلاستیكییەكان پێدەگات كە بەشێكیان دەكرێنە خەیار و دواتر تەماتە و كاهوو و بەشێكی سەوزەواتەكانی تێدا بەرهەمدەهێندرێت و بەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكانیان لە بازاڕدا دەبێت.
ئاشكراشیكرد، لە سلێمانی 22 هەزار خانووی پلاستیكی هەن كە ساڵانە چەندجارێك بەرهەمەكانیان دەخەنە بازاڕەوە و ئەوەش وادەكات پەنا بۆ بەرهەمی وڵاتانی دەرەوە نەبرێت.