بەریتانیا پشتیوانی ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال دەكات

سەرۆكی حكومەتی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبوونەوە و بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە باڵیۆزی شانشینی یەكگرتوو پشتگیریی خۆی بۆ ڕێككەوتنامەی ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال دەربڕیوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەم پێشوازی لە ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە لە دیدارەکە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێکراون. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا لەسەر بنەمای دەستوور.

“باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ ڕێککەوتنامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال دەربڕی وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان”، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

لای خۆیەوە سەرۆکی حکومەت تیشکی خستەسەر بەردەوامیی پڕۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە ئاڕاستەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری.

بابەتی پێشتر

فوئاد حسێن: سوپاسی یۆنان دەكەین كە هاوڵاتییەكی زۆری عێراقی گرتووەتەخۆی

بابەتی دواتر

هۆکاری پێکدادانی نێوان مێسی و یاریزانانی بۆلیڤیا ئاشکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گەرماوە سبەینێ کرایە پشوو

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی گەرما بڕیاردرا سبەینێ یەکشەممە لە پارێزگاکانی عێراق بکرێتە پشووی فەرمی. میدیا عێراقییەکان  بڵاویانکردەوە، “بەهۆی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە
دەمانەوێت یاسایەکی سەردەمییانەمان ھەبێت کە لەگەڵ دۆخی ھەرێم بگونجێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە…
Total
0
Share