بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە یەكێك لە كامێراكانی چاودێری گەڕەكێكی قەزای سەیدسادق بڵاوبووەتەوە لەكاتی روودانی بومەلەرزەكەدا دەنگێكی بەرزی لەگەڵدایە وبە روونی هەستیپێدەكرێت و بەشێكی هاوڵاتییانی قەزاكەش هەستیان بە دەنگەكە كردووە.
شەوی رابردووش بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، ڕوودانی بومەلەرزەكە كاتژمێر 9:32 خولەك بە كاتی هەولێر بووە و گوڕەكەی 5.2 پلە بە پێوەری ڕێختەربووە و بە قوڵی 23 كیلۆمەتر.
ئاماژە بۆ ئەوەش كرا، چەقی بومەلەرزەكە نزیك قەزای سەیدسادق بووە، بە دووری 43 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانییەوە.